بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوویه‌تی، ن‌و،سینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، عه‌بدولمه‌جید ناوێكیان له ئه‌مریكا دامه‌زراندووه تا ئیشی راوێژكاری پێ بكه‌ن، هه‌موو مانگێك 16.500 دۆلار (165 گه‌ڵا) مووچه‌ی ده‌ده‌نێ و له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار دۆلار (100 گه‌ڵا) خه‌رجی دیكه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به پێی گرێبه‌سته‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر عه‌بدولمه‌جید ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت له ئیشهكهیدا به‌خشیش و پاره‌ی دیكه‌ش وه‌رده‌گرێت، "سه‌یر ئه‌وه‌یه عه‌بدولمه‌جید پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه واژۆ بكات وه‌ك راوێژكار خۆی ناساندووه، له كاتێكدا ئه‌و له ساته‌وه‌ختی واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌وه ده‌بێته راوێژكار.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت:"پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه، حكومه‌تێك نه‌توانێت موچه‌ی كارمه‌ندان و خانه‌نیشینه‌كانی خۆی دابینبكات، راوێژكاری وا گرانی بۆچیه تائیشی (PR) په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پێ بكات؟ كه تۆ بژێوی و خوێندن و ئاسایشی هاوڵاتییهكانت له داڕوخانێكی به‌رده‌وامی بێ پێشینه‌دا بێت، راوێژكار و كارمه‌ندانی (PR) ده‌توانن چیت بۆ بكه‌ن؟"
Your Comment